له ڕۆژانی ڕابردوودا، كاك محه‌ممه‌دعه‌لی حه‌یده‌ری، دۆستی دێرینی كۆمه‌ڵه و برای سێ پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی فارۆق، مه‌نسوور و ناسر حه‌یده‌ری به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له كرماشان گیانی له‌ده‌ست داوه.
كاك محه‌ممه‌دعه‌لی خه‌ڵكی گوندی زه‌ردوویی سه‌ر به شارستانی پاوه و دانیشتووی شاری كرماشان بوو كه پاش گیانبه‌ختكردنی سێ برای به‌ڕێزی له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی عه‌بدۆڵڵا، ناسر و مه‌نسوور حه‌یده‌ری، وه‌فادار به ئامانجه‌كانیان مایه‌وه و هه‌موو كات دۆستی دڵسۆزی كۆمه‌ڵه و جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی پاوه و كرماشان بوو. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هاوژینی كاك محه‌ممه‌دعه‌لی به ناوی وی‌دا قوبادی، خۆشكی ئازیزی به ناوی شه‌هلا حه‌یده‌ری و دوو ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستی به ناوه‌كانی ئه‌هوورا و دیانا ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.