ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند: “ئالێكسی ناوالنی” نه‌یاری پۆتین پاش پیاسه كردن، له هۆش خۆی چووه و هه‌وڵی كادری ده‌رمان كاریگه‌ر نه‌بووه و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه.
“ئالێكسی ناوالنی” دژبه‌ری سیاسه‌ته‌كانی پۆتین، كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردووی زاینی بۆ ئۆردووگایه‌ك له سیبری گوازرایه‌وه. ئه‌و به‌ندیخانه‌یه یه‌كێك له سه‌خت ترین زیندانه‌كانی ڕووسیه‌یه و ناوبراو له حاڵی تێپه‌ڕه‌كردنی ١٩هه‌مین ساڵی به‌ندكران له ٤٧ ساڵ حۆكمه‌كه‌ی بوو. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و به‌ندكراوه ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵه وێڕای هه‌وڵی كادری ده‌رمان له مردن ڕزگاری نه‌بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكه‌وته‌وه و “ئۆلاف شۆڵتس” سه‌در ئه‌عزه‌می ئاڵمان وتی: “دژایه‌تیكرنی پۆتین له‌لایه‌ن ناوالنی، بووه هۆی گیا‌نلده‌ستدانی”.