له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ كرێكار له شاری بابل، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌ندروستی كرێكاران گیانیان له ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش له شاری قوم به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ كرێكار كه سێ كه‌سیان ژن و ٤ كه‌سی دیكه‌ش پیاون، به هۆی ئاگر گرتنی چه‌ند واحدی پیشه‌سازی له جادده‌ی بابل بۆ قائم شه‌هر، تووشی ڕووداوی كار بوون و به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه له شاری قوم، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانی له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم و به‌پرسان به ئه‌منیه‌تی كرێكاران، ئماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن وبریندار ئه‌بن، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا دۆخی پیشه‌یی كرێكاران باشتر نابێتـبه‌ڵكوو ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێته‌وه.