کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانو برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی بانه‌

گیانله‌ده‌ستدا و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی

به‌یانی هه‌ینی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو كۆلبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری بانه‌ درانه‌ به‌ر ده‌سڕێژیگولله‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌ بێ ئاگاداری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری بانه‌، كۆڵبه‌رێك به‌ ناسناویئیبراهیم پیران زاده‌گیانی له‌ ده‌ستدا و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناویشاهۆ، كه‌ هێشتا پاشناوی به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. شایانی باسه‌ شه‌وی هه‌ینی خه‌ڵكی شاری بانه‌ و بنه‌ماڵه‌یئیبراهیم پیران زاده‌له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری بانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ ئه‌م كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.