بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە هۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو شارە، گیانیان لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “سەمیرا شەفیعی، فەرەیدوون ئەمینی، حامد سەعیدی و سلێمان مەلاوەیسە“، بە هۆی نزیکبوونی شوێنی نیشتەجێبوونیان بە پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەر هێرشە هەواییەکان کەوتوون و گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان هاووڵاتیی بە هۆی هێرشە هەواییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، گیانیان لە دەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون.
