کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبەختکردنی پێشمەرگەیکی دیکەی بریندار بە هۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

گیانبەختکردنی پێشمەرگەیکی دیکەی بریندار بە هۆی هێرشەکانی کۆماری

رۆژی سێشەممە٣٠ی پووشپەڕ، ئەبووبەکر هووشەنگی یەکێک لە بریندارانی دوایین هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر حیزبی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران گیانی بەختکرد.

ناوبراو رۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی هێرشی درۆنی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ئەو حیزبە بریندار و پاش چەند رۆژ ڕاگرتنی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی بەختکرد. شایانی باسە کە بە گیانبەختکردنی ئەو پێشمەرگەیە، ژمارەی گیانبەختکردووانی هێرشەکەی ڕژیم گەیشتووەسە 10 کەس.