کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبەختکردنی سێ کرێکاری پێترۆشیمی  فەجری ماهشهر

گیانبەختکردنی سێ کرێکاری پتڕۆشیمی فەجری ماهشهر

 

ڕۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوە لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کۆمپانیای پێتڕۆشیمی فەجر لە بەندەری خومەینی، ژمارەیەک لە کرێکاران کوژران و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە درێژەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازییەکان لە ناوچەی بەندەری خومەینی، پێتڕۆشیمی فەجر کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، لانیکەم سێ کرێکار بە ناوەکانی هاشم‌پور، ئیمامی و مومبینی گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش لە ژێر داروپەردودا ماون و پروسەی ڕزگارکردنیان هێشتا بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆمەڵگەکانی دیکەی پتڕۆشیمی ماهشهر، هیچ ڕووداوێک تۆمار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی دۆخی کۆتایی ڕووداوەکە بەردەوامن.