به پێی ڕاپۆرتی رێكخراوی ههنگاو، ، یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر له شاری کرماشان لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم دا، گیانی لەدەستدا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، تەرمی “نادر ڕەزایی ئابتاف”، پاش گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێراندا لە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ئهمساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە. “نادر ڕەزایی” له ڕێکەوتی ٢٥ خەزەڵوەر هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێران و کوردستان بە نیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لە گەڕەکی جافراوای شاری کرماشان دەستبەسەر کرابوو و پاش دەستبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نەبوو. لانیکەم سێ کەس لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەزایی دەستبەسەرکران و دواتریش گیان لەدەستدانی نادر ڕەزاییان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم پشتڕاست کردووەتەوە. ئەو کەسانە جەختیشاین کردووەتەوە کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم بنەماڵەی نادر ڕەزاییان خستووەتە ژێر گوشار و هەڕەشەیان لێ کردوون کە بە هیچ شێوەیەک گیان لەدەستدانی نادر بە میدیایی نەکەنەوە و لەو بارەوە هیچ چەشنە لێدوانێک بۆ میدیاکان نەدەن.