به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڕێ “ئه‌بووبه‌كر عه‌لیزاده” خه‌باتكاری شۆڕشگێر و خۆشناوی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی شاری بۆكان، به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی له ژیان كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هاوڕێ ئه‌بووبه‌كر له ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاویدا په‌یوه‌ست بووه به ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ناوی گوردانی ٣١ی ناوچه‌ی بۆكان كار و چالاكی شوڕشگێرانه‌ی خۆی درێژه پێ داوه. پاش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناوخۆی ئێران، به ئارمانه كۆمۆنیستییه‌كانی وه‌فادار مایه و له‌ناوی خه‌ڵكی شاری بۆكان كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناو بوو.