به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوڕێ “عومه‌ر چابوك” مۆعه‌لیمانی زمانی ئینگلیسی و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه له شاری بۆكان بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هاوڕێ “عومه‌ر چابوك” له ساڵی ١٣٥٧ و له گه‌رماوگه‌رمی شۆڕشی خه‌ڵكی ئێران دژه به ڕژیمی پاشایه‌تی، په‌یوه‌ست بوو به ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه. هاوڕێ “عومه‌ر” پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوخۆ، ده‌ستی كرد به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئینگلیسی و له فێركردن و بارهێنانی به سه‌دان كچ و كوڕی شاری بۆكان به زمانی ئینگلیسی ده‌وری باڵای هه‌بوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه هاوڕێ عومه‌ر چابوك” تا دوا هه‌ناسه به ئارمان و ئامانجه به‌رزه‌كانی وه‌فادار مایه‌وه. هاوڕێ “عومەر چابوک” ڕۆژی شەممە ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر لەنێو خەم و پەژارەی کەسوکاری و خەڵکی ئه‌مه‌گناسی شاری بۆکان و ناوچەکە بەخاک سپێردرا.