به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاك “سه‌ید عه‌زیز عه‌له‌وی” كه‌سایه‌تی خۆشناوی شاری ورمێ و ناوچه‌ی شۆمالی كوردستان و باوكی هاوڕێ “مه‌نسوور عه‌له‌وی” و هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه ڕێكخراوی كوردستانی “حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” “ناسر عه‌له‌وی”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه دڵی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كاك “سه‌ید عه‌زیز عه‌له‌وی” ئه‌دیب، شاعێر و له یه‌كه‌م پێشكه‌شكارانی ڕادیۆی تاران و كرماشان بوو له به‌شی كرمانجی له ساڵی ١٣٥٢. شایانی باسه، ته‌رمی ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر له‌ناو غه‌م و په‌ژاره‌ی كه‌سوكاری و جه‌ماوه‌ری شاره‌دێی “كۆرانه” له ناوچه‌ی برادۆست، ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی هاوڕێ “مه‌نسوور عه‌له‌وی” و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری كاك سه‌ید عه‌زیز ده‌كه‌ین.