کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردوونی دوو فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ خوورماتوو

گیانبه‌ختكردوونی دوو فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری خوورماتوو گیانیان به‌ختكرد.

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌، تیپێكی پێكهاتوو له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌رته‌شی عێراق له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری خوورماتوو به‌دوای شانه‌ نووستووه‌كانی داعش دا گه‌ڕاون كه،‌ بۆمبێكی تیرۆریستان به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دا ته‌قیوه‌وته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو فه‌رمانده‌ به‌ ناوه‌كانی سه‌رهه‌نگ ستاد سامان و سه‌رهه‌نگ محه‌ممه‌د هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یێك كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ گیانیان به‌خت كردووه‌.