له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكاری ژن له كارگه‌یه‌كی درووستكردنی پێڵاو له شاری قوم به‌هۆی گازگرتوویی ژاراوی بوون و له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و عه‌سه‌لوویه دوو كرێكار به‌هۆی گه‌رمابردوویی گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش كرێكاری ژن له كاتی كاركردن له كارگه‌یه‌كی درووستكردنی پێڵاو له شاری قوم به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو كرێكار له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و عه‌سه‌لوویه به‌هۆی گه‌رمابردوویی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: حه‌كیم ده‌همه‌رده ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ.