کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردن و برینداربوونی چوار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

گیانبه‌ختكردن و برینداربوونی چوار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و منبج و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو منداڵ بریندار بوون.

وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هه‌موو هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و گونده‌كانی منبج شكستی هێناوه‌ و تیرۆریستان زیانی گه‌وره‌یان به‌ر كه‌وتووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا كوژرا و بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانی په‌هباده‌كانی توركیا، ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٢ و ١٦ ساڵ بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ به‌هۆی بۆردوومانی ویستگه‌ی كاره‌بای دێرك، به‌رقی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ و گونده‌كانی بڕاوه. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، لە دەستپێکی ساڵی نوێدا، ١١ کەسی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا کوژراون و ٢١ شارومه‌ند بریندار بوون.