کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردن و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ زه‌ره‌ند

گیانبه‌ختكردن و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ زه‌ره‌ند 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی پووشپه‌ڕ، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كانی شارستانی زه‌ره‌ند تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی جه‌لال ئاباد له‌ جاده‌ی زه‌ره‌ند له‌گه‌ڵ سه‌وارییه‌كی پژۆ به‌ریه‌ككه‌وتوون و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.