ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، چه‌كدارانی داعش له ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شه‌رڤانێك گیانی به‌ختكرد و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دا هاتووه، شانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئێوارەی دوێنێ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانیان و شەڕ و پێکدادان هاتووه‌ته ئاراوه. لە ئەنجامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا، شه‌رڤانێك گیانی به‌خت كردووه و سێ كه‌سی دیكه بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.