ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی كۆكسازی ئه‌یاله‌تی پنسیلوانیا له ئه‌مریكا ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان به‌خت كرد و ده كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی كۆكسازی پنسیلوانیا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فولاد له ئه‌مریكایه و به هۆكارێكی نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده كه‌سی دیكه بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستی چه‌ند كه‌سیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ئاگری ئه‌و كارخانه‌یه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.