ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، شه‌رڤانێكی ئاسایشی نێوخۆی قامیشلوو و سێ شه‌ڕڤان له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب، له هێرشی تیرۆریستان گیانیان به‌خت كرد و ٧ شه‌ڕڤانی دیكه بریندار بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و منبج له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه، چه‌كدارانی داعش له شاری قامیشلوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی ئاسایشی نێوخۆ له قامیشلوو و شه‌ڕڤانێكیان شه‌هید كردووه. له گه‌ڕه‌كه‌ی ئهشهرفیهی حه‌له‌ب، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده بازگه‌یه‌كی پشكنینی شه‌ڕڤانان و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ شه‌ڕڤان گیانیان به‌خت كرد و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.