ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٢ و ١٣ی جۆزه‌ردان، سێ سووختبه‌ری به‌لووچ له سێ ڕووداوی جیاجیادا له به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له سنووری پاكستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ڕووداودا، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به ناوی محه‌ممه‌دتاها ڕوشه‌نزهی گیانی به‌خت كردووه و مامۆی به ناوی جاسم ڕه‌وشه‌نزهی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ بریندار كراوه. له شاره‌كانی ده‌شتیاری و سیریك، هێزه‌كانی ڕژیم به‌دوای سووختبه‌ران دا كه‌وتووه‌ن و دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی نوورمحه‌ممه‌د دلشه‌ب و حسێن ئیسماعیلی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو سووختبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی عه‌بدۆڵڵا تاراج و محه‌ممه‌دعه‌لی ئیسماعیلی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.