به‌یانی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێك به ناوی خالد محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه گیانی به‌ختكرد و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی ڕزگار محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سنووری ئه‌و شاره بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆمه‌ڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی ئه‌نجینه‌ی بانه به ناوی خالد محه‌ممه‌دی گیانی به‌خت كردووه. هاوكات له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی ڕزگار محه‌ممه‌دی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.