شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، هه‌شت لاوی شۆڕشگێڕی به‌شدار له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لانی ئێران له شاره‌كانی “ئامۆل“، “بابۆل“، “نه‌وشه‌هه‌ر“، ئیسفه‌هان“، “دێهده‌شت” و “كرماشان” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
لهشاریبابۆللاوێكبهناوی “میلاد زار‌ع” و له شاری نه‌وشه‌هر كچێك به‌ناوی “حه‌نانه كیا” و هه‌روه‌ها له‌شاری ئامۆڵ كچێكی دیكه به‌ناوی “غه‌زاڵه چلاوی” به‌ده‌ستی ناپاكی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد، له شاری كرماشان لاوێك به‌ناوی “ڕه‌زا شه‌هپه‌رنیا” و له شاری ئیسفه‌هان كچێك به‌ناوی “مه‌هسا موگویی” و له شاری دێهده‌شتی ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د دوو لاو به‌ناوه‌كانی “پێدرام ئازه‌رنووش” و “مێهرداد بێهنام ئه‌سڵ” و له شاری قووچان لاوێك به‌ناوی “عه‌لی موزه‌فه‌ری” به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا و تێكه‌ڵ به‌كاروانی نه‌مران بوون.