له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی خه‌ڵكی شارستانی “گیلانغه‌رب” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆری ئه‌و هێزانه‌وه، گیانی به‌ختكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “دلارام كازمی” ڕێكه‌وتی ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كراوه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه و و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه.
