ڕۆژی ڕابردوو و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، چواتر هاووڵاتی له شاره‌كانی فولادشه‌هر، كوهده‌شت و لۆردگان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم، گیانیان به‌ختكردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له شاری فولادشه‌هر، شارومه‌ندێك به ناوی “داریوش ئه‌نساری به‌ختیاروه‌ند“، له شاری لۆردگان دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د جه‌لیل و خالدی” و له شاری كوهده‌شت هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “ئه‌میر حسام خودایاری فه‌رد“، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌جێ گیانیان گیانیان به‌ختكردووه.
