کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیانبه‌ختكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ شاری سلێمانی

گیانبه‌ختكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، “موزه‌فه‌ر مورادی” پێشمه‌رگه‌ی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حكه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، پاش سێ ساڵ ئێش و ئازار به‌هۆی برینه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سپای پاسداران، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی گیانی به‌ختكرد.

“موزەفەر مورادی” لە ئاکامی تۆپبارانکردنی بنکە و بارگاکانی کۆمەڵەی زه‌خمه‌تكێشان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە، بریندار ببوو و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی برینەکانیەوە ئازارێکی زۆری بینی و پاش ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری بەداخەوە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی مانگی پووشپەڕ، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی گیانیبه‌ختكرد.