کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی په‌ره‌ستارێك به‌هۆی گوشاری كاری له‌ شاباد

گیانبه‌ختكردنی په‌ره‌ستارێك به‌هۆی گوشاری كاری له‌ شاباد 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، په‌ره‌ستارێكی خه‌ڵكی شاباد به‌ ناوی ئه‌فشین به‌هۆی گوشاری كاری گیانی به‌خت كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌فشین له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی ماندوویی جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی به‌خت كردووه‌. له‌ یه‌ك ساڵی ڕابردووش دا سێ په‌ره‌ستاری دیكه‌ی پارێزگای كرماشان به‌هۆی گوشاری كاری و مه‌عیشه‌تی، هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه و گرفته‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست دابوو.