ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،٦ هاووڵاتی له شاره‌كانی ئێران له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “کیان پیرفه‌له‌ک” منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵە، “ڕه‌زا شه‌ریعه‌تی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه، “ئه‌شره‌ف نیكپوور” ته‌مه‌ن ٤٥ ساله، له خۆڕاگری و ڕاپه‌ڕینی شه‌وی ڕابردووی شاری “ئیزه”، “موحەممەد حەسەن زادە” تەمەن ٢٨ ساڵه، “ئه‌سعه‌د ڕه‌حیمی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه و “سالار موجاور” له خۆڕاگری و ڕاپه‌ڕینی شه‌وی ڕابردووی شاری “بۆكان” به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.