ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ گه‌لاوێژ، له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ٥٦ فه‌له‌ستینی له‌وانه چوار هه‌واڵنیری ئه‌لجه‌زیره گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل خێوه‌تی ئاواره‌كانیان له ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا كردووه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه چوار هه‌واڵنێری ئه‌لجه‌زیره گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قه‌كردن له ئاواره‌كان و بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه، ٥٢ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه كه ٢٦ كه‌سیان له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی كوژراون.