ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٣ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕێباز ساڵحیوەند” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد،”كوورش پاژخ” خه‌ڵكی شاری شاباد و “زه‌ینه‌ب فێردۆسی” ته‌مه‌ن ١٧، له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه ، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی کورد لە بەرخۆدان و ڕاپەڕینی خەڵک لە شارەکانی کوردستان،بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی کوژران و زیاتر لە ١٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.