به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣ هاووڵاتی دیكه له ڕه‌وتی ناڕه‌زاه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له كوردستان و ئێران، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ٣ قاره‌مانی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌حه‌د ئیبراهیمپوور عه‌بدۆلی” خه‌ڵكی نورئابادی پارێزگای لوڕستان، “مسته‌فا فه‌لاحی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی ئه‌زنا و هه‌روه‌ها “عه‌لی عه‌زیزی” خه‌ڵكی شارستانی هه‌رسین سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه جه‌نایه‌تكارەکانی ڕژیم له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا گیانیان به‌ختكردووه و به ده‌یان هاووڵاتی دیكه‌ی ناڕازی، بریندار بوون. شایانی باسه كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناڕازیان كه بریندار بوون له لایه‌ن ناوه‌نده پزشكییه‌كانی حكومه‌ته‌وه ده‌رمان نه‌كراون و كۆمه‌ڵێكیان له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدان.
