کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی ٣٩ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

گیانبه‌ختكردنی ٣٩ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ 2

به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، ٣٩ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه‌، ڕۆژی هه‌ینی ١٤ كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان به‌خت كردووه‌ و ڕۆژی شه‌ممه‌ش، ئاواره‌كانی غه‌زه‌ له‌ كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی كراونه‌ته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ٢٥ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون.