ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ٣٩ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌خت كرد.
به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، له هێرشه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه دا ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها ٩ كه‌س له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای نه‌سیرات گیانیان به‌ختكردووه. هێرشه‌كانی ئیسڕائیل له حاڵێكدایه كه گرووپی حه‌ماس له سه‌ر پێشنیاری ئاگربه‌ستی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هێشتا مه‌رجه‌كانی حه‌ماسی قبووڵ نه‌كردووه.