وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌لانیكه‌م ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار منداڵی دیكه‌ش به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٣٢ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی خێوه‌تی ئاوه‌ركانی ئۆردووگای مه‌واسی له خان یوونس گیانیان به‌خت كردووه و چوار منداڵی دیكه به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتووه‌ته ١٩٧ كه‌س كه ٩٦ كه‌سیان منداڵ بوون.