ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل شوێنی دابه‌شكردنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كانی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ٣٦ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیك به سه‌د كه‌س بریندار بوون.
كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه له حاڵێكدایه كه سه‌رۆكی مووساد پاش چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ترامپ ڕایگه‌یاندبوو كه سێ وڵاتی ئێتیووپی، ئه‌ندۆنێزی و لیبیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی غه‌زه دیاری كردووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٦ فه‌له‌ستینی له هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دابه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی له خان یوونس گیانیان به‌ختكرد و سه‌د كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی ئانڕۆوا ڕایگه‌یاندوو كه دۆخی ته‌ندرووستی منداڵانی غه‌زه كاره‌ساتباره و ڕۆژی ڕابردوو منداڵێكی دیكه به‌هۆی برسیه‌تی گیانی له‌ده‌ست داوه و له ئێستا دا یه‌ك ملیۆن منداڵ پێویستیان به خۆراك، ئاو و ده‌رمان هه‌یه.