کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی ٣٤ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ چین

گیانبه‌ختكردنی ٣٤ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ چین 3

به‌هۆی بارینی ڕێژنه‌ی باران و ڕۆچوونی زه‌وی له‌ باكووری وڵاتی چین، به‌ لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی چینی، زریان و لافاو زیانێكی زۆری له‌ باكووری ئه‌و وڵاته داوه‌ و دانیشتووانی ١٣٦ ئاوایی له‌ گه‌مارۆی ئاودا گیریان خواردووه‌. هه‌روه‌ها ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٨٠ هه‌زار شارومه‌ند ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ بوون. سه‌رۆكی به‌رگری شارستانی چین هۆشداری داوه‌ كه‌ گه‌ڕان به‌دوای ونبوواندا درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌.