کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی ٢٧ په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی توونس

گیانبه‌ختكردنی ٢٧ په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی توونس 4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له‌ كه‌نارئاوه‌كانی توونس وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی گاردی ساحیلی توونس، به‌شێك له‌ قوربانیان ژن و منداڵ بوون و هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ٨٣ كه‌سی دیكه‌ ڕزگار بكه‌ن. هه‌روه‌ها قوربانیان خه‌ڵكی وڵاتانی ناوه‌ندی ئه‌فریقا بوون كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ژیانێكی باشتر ڕێگای پڕ مه‌ترسی كۆچبه‌ریان هه‌ڵبژاردبوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵی تازه‌ی زاینی، ٢٠ په‌نابه‌ری دیكه‌ش له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئیتالیا گیانیان به‌خت كردووه‌.