ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، ٢٠ فه‌له‌ستینی له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی كامیۆنی هه‌ڵگری یارمه‌تیه مرۆییه‌كان له غه‌زه گیانیان به‌ختكرد.
به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، ده‌ورووبه‌ری كامیۆنه‌كانی هه‌ڵگری یارمه‌تی مرۆیی زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه و شۆفێره‌كه‌ی نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكات و وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌وه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا ٢٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها، ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووان به‌هۆی برسیه‌تی له كه‌رتی غه‌زه گه‌یشتووه‌ته ١٩٣ كه‌س كه ٩٦ كه‌سیان منداڵ بوون.