كۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركروان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه لانیكه‌م ١٦ كه‌س له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی هێزه ئه‌منیه‌كان یان بێبه‌شكرانیان له ده‌رمان پاش برینداربوون، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ڕامین فاتحی”، “یووسف ڕئیسی”، “محه‌ممه‌د لوتفۆڵڵاهی”، “حامید سه‌له‌حشوور”، “شادمان ئه‌حمه‌دی”، “شه‌هریار عادڵی”، “ئه‌حمه‌د گوده‌رزی”، “ئه‌میرجه‌واد ئه‌سعه‌دزاده”، “هێمن ئامان”، “ئیسماعیل دزوار”، “ئومید حه‌سه‌نی”، “محه‌ممه‌د حاجیڕهسووڵپور”، “ئیلیاد ڕه‌حمانی پور”، “میلاد خوشكام”، “سامان قادرپور” و “مێهدی زار‌ع ئهشكدهزی” ئه‌و ١٦ كه‌سه‌ن كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و ناوه‌كانیان له نێو لیستی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تۆمار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوی كه‌سانی دیكه‌ش له‌و لیسته‌دا هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی كه‌می به‌ڵگه و ڕه‌وایه‌تی جۆراوجۆر له‌سه‌ر شێوه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیان، ناوه‌كانیان هێشتا تۆمار نه‌كراوه و ناسنامه‌یان بریتیه له: “ئایدا ڕۆسته‌می”، “دونیا فه‌رهادی”، “كورش پاژهخ”، “موسته‌فا موباشر”، “ڕه‌زا شه‌ره‌فی”، “حه‌سه‌ن ناسری خور”، “ئه‌مین خانلوو”، “مورته‌زا سوڵتانیان”، “محه‌ممه‌د عه‌بدۆڵڵاهی”، “عیماد حه‌یده‌ری” و “مێهدی كابۆلی كهفشگیری”.