کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی ١٢ شه‌رڤانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ هێرشه‌كانی توركیا

گیانبه‌ختكردنی ١٢ شه‌رڤانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ هێرشه‌كانی توركیا

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنی زانیاری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ١٢ شه‌رڤانیان له‌ به‌رخۆدانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌ مێحوه‌ره‌كانی كۆبانی و منبج گیانیان به‌خت كردووه‌.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ پشتیوانی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه دوو جار هه‌وڵی داگیركردنی به‌ندئای تشرین له‌ كۆبانی و گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ی منبجیان دا، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رگری به‌هێزی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك بوونه‌وه‌ و به‌ ده‌یان چه‌كدار و كه‌ڕه‌سته‌ی نیزامیان له‌ ناو چوو. له‌ به‌رانبه‌ر دا ١٢ شه‌رڤانی شۆڕشگێڕی ی.پ.گ و ی.پ.ژ گیانیان له‌ پیناو ئازادی دا به‌خت كرد و تێكه‌ڵ به‌ كاروانی نه‌مران بوون.