به‌هۆی هێرشه‌كانی به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له كه‌رتی غه‌زه، به لاینكه‌م ١٠٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧٠ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خان یوونس و جبالیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و برینداره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ناسر به زۆره‌ملێ بۆ ناوچه‌كانی دیكه ڕاگوێزراون. هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه، ١٠٠ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌خت كردووه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ٦٠٠ خانووی له ئۆردووگای جه‌نین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری ڕووخاندووه و ٢٢ هه‌زار خێزانی فه‌له‌ستینی ئاواره كردووه.