له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، مێهرئه‌نگیز هونه‌رمه‌ندی نیگاركێش و هاوژینی ڕه‌زا خه‌ندان مه‌هابادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین گیانی به‌خت كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، كاتی هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، مێهرئه‌نگیز به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی سه‌ردانی زیندانی كردووه به‌ڵام به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئیسڕائیل گیانی به‌خت كردووه. ڕه‌زا خه‌ندان مهابادی له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاندووه: مێهرئه‌نگیز خۆشی ژیانی منداڵه‌كانم بوو، به‌ڵام شه‌ڕی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ست و شه‌رخوازی ئێران و ئیسڕائیل ئه‌و خۆشییه‌ی له خۆم و منداڵه‌كانم سه‌ند. له‌م وڵاته‌دا ناحه‌زان مێهرئهنگیزانی زۆر، جوانی و خۆشی زۆریان كوشت تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان پایه‌دار بمێنێت.