کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ مەجید سەلیمی یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە،

photo 2023 03 07 17 52 43

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ژاراویكراو به‌دوای بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه‌ ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و لاێنه‌ سیاسیه‌کان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی سنه،‌ سه‌قز، دیوانده‌ره، کرماشان، مه‌ریوان، مهاباد، بوکان،بانه، کامیاران، دێولان،ورمێ،بیجار ، قوروه و هه‌رسین له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و مه‌ریوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك دا گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ژاراویكراو له‌ شاره‌كانی كۆردستان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ تالیبان، چ ئه‌فغانستان، چ ئێران”، “،ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كردۆته‌وه‌، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌ نێو شه‌قامی شاره‌كان ڕێپێوانیان كرد. خه‌ڵكی شاری سنه   له‌ میدانی فێرده‌وسی  كۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون كه‌ به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان چه‌ند موعه‌لیم بریندار بوون، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و مه‌ریوان ڕێگه‌یان نداوه‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆببنه‌وه‌ و شاره‌كه‌یان به‌ ته‌واوه‌تی میلیتاریزه‌ كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعلیمانی كوردستان به‌ناوی “به‌هائه‌دین مه‌له‌كی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.