ڕۆژی ڕابردوو دهبیرخانهی كۆمهڵه ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند كه هاوڕێ “پهرهستوو حهسهن زاده” ناسراو به “شیلان“، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کردووه.
دهقی ڕاگهیاندنهكه بهم شێوهیه: بە داخێکی گرانەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە یەکێک لە پێشمەرگە لاو و دڵسۆزەکانی کۆمەڵە و ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هاوڕێ پەرەستوو حەسەنزادە ناسراو بە “شیلان” به هۆی نهخشییهوه ماڵئاوایی له ژیان كردووه. هاوڕێ شیلان ٣ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۷۵ههتاوی، له ئاوایی “تاء“، سەر بە شاری کامیاران لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کرماشان تەواو کرد. ڕۆژی چواری گوڵانی ساڵی ١٤٠٢ دوای تەواوکردنی سەرکەوتووانەی دەورەی ئاموزشگای کۆمەڵە، بە فەرمی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. هاوڕێ شیلان نموونەیەکی درەوشاوە بوو لەو لاوە خاوەن باوەڕ و ڕاستگۆ و بە دەروەستانەی کە بەوپەڕی فیداکاری و لەخۆبردوویەوە لەپێناو ڕێباز و ئامانجی ڕزگاریخوازانە و یەکسانیخوازانەی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا تێکۆشا. ڕووخۆشی و هەست بە بەرپرسیارێتی و باوەڕی پتەو و ورەی شۆڕشگێڕانەی هاوڕێ شیلان، لە زومرەی ئەو تایبەتمەندییانە بوو کە جێگەیەکی تایبەتی لەناو دڵی هاوڕێیانی دا کردبۆوە. مەرگی لەناکاوی هاوڕێ شیلان، خەسارێکی گەورە بوو بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانی و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە دەیانناسی و خۆشیاندەویست. لەلایەن سەرجەم هاوڕێیانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە، بەبۆنەی خەمی لەدەستدانی ئەو هاوڕێ ئازیزەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو هاوڕێیان و ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێی هاوژینی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەی لەدەستدانی ئەو هاوڕێ ئازیزمان دەزانین. یاد و بیرەوەرییەکانی هاوڕێ شیلان بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندوو دەمێنێتەوە و ئەو ڕێگا و ڕێبازەی کە بەوپەڕی باوەڕ و ڕاستگۆییەوە لەپێناویدا تێکۆشا، بە هەوڵ و هاوخەباتی هاوڕێیانی، بەردەوام دەبێت.
 
		
