به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سۆران فه‌یزی زاده” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و دانیشتووی شاری بیجاڕ، به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، گیانی به‌ختكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به كۆماری ئیسلامی له شاری بیجاڕ و به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كان، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. ناوبراو پاشان به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری له لایه‌ن مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره، به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه كراوه، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكردووه.
