ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، لایه‌نگه‌ر و هه‌وادارێكی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به ناوی “مه‌حموود باوه‌ڕ” خه‌ڵكی گوندی شانه‌شینی به‌رپله‌ی ساراڵ، به هۆی نه‌خۆشی دڵ گیانی به‌ختكرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كاك مه‌حموود له دایكبووی ساڵی ١٣١٢ی هه‌تاوییه و له درێژایی ته‌مه‌نیدا چەندین جار به هۆی چالاكییه مافخوازه‌كانی له كوردستان، له لایه‌ن هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ته‌نانه‌ت حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتووـ ته‌رمی ئه‌و خۆشه‌ویسته سه‌ره‌ڕای نیشته‌جێبوونیان له شاری مه‌ریوان، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز، دۆستان و هاوڕێیان، له گوندی “شانه‌شینی به‌رپله‌ی ساراڵ” سه‌ربە شاری دیوانده‌ره، ئه‌سپه‌رده كرا و په‌یوه‌ست به كاروانی ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی بوو.
