ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئه‌نوشیروان پیری پوور” یه‌كێك له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی “ئه‌وێهه‌نگ” سه‌ر به پارێزگای سنه، له ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵیدا گیانی به‌ختكرد.
ناوبراو له درێژایی ژیان و ته‌مه‌نی خۆیدا، به كرێكاری ژیانی خۆی دابین ده‌كرد، تاكوو ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی كاتێك له شاری ده‌ماوه‌ند، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه، له ده‌ست و پێ كه‌وت و بۆ ماوه‌ی ١٤ ساڵ به هۆی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه له ئازاردا ژیا. ئه‌و هاووڵاتییه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕووداوه‌ش هیچكات وازی له باوه‌ڕ به سۆسیالیسم و ئازادی چینی كرێكار نه‌هێنا و هه‌موو كات یه‌كێك له لایه‌نگه‌ران و دۆستدارانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ماوه. “ئه‌نوشیروان پیری پوور” له ئه‌نجامدا به هۆی زیانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه، له ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵیدا گیانی به‌ختكرد و ته‌رمكه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادی خواز ئه‌سپه‌رده كرا.