ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوێكی برینداری خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر و دانیشتووی كه‌ره‌ج به‌ناوی “سپێهر ئه‌عزه‌می” كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره به‌سته‌ری كرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سپێهر” له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له‌شاری كه‌ره‌ج، به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كردبوو و له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد.