کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی

شه‌وی سێشه‌مممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، لاوێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ناوی “ئیمان بێهزادپوور” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیمان” له‌كاتی خۆپێشاندان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی ژنێكی خه‌ڵكی شاری قه‌سری شیرین و دانیشتووی كرماشان كه‌ شه‌وی ڕابردوو گیانی به‌ختكردبوو ئاشكرا بووه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌: “مینۆ مه‌جیدی”