ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوێكی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “شادمان ئه‌حمه‌دی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی به‌ختكرد و ڕێوڕه‌سمی ناشتنی به‌كاتی شه‌و له گوڕستانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه “شادمان ئه‌حمه‌دی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه و پاش چه‌ند كاتژمێر ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و ئازادیخوازه به به‌شدای به‌رینی خه‌ڵك و به كاتی شه‌و له شاری دێولان به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دروشمی “كوردستان گۆڕستانی فاشیستان”یان وته‌وه، له كۆتاییدا خۆشكی “شادمان” داوای له ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران كرد كه وه‌رنه سه‌ر شه‌قام تا كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته جه‌نایه‌تكاره بێنین.