به پێی ڕاپۆرته‌كان، له خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، ١٢ هاووڵاتی كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
ئه‌و هاووڵاتیانه‌كه ناسناوی چوار كه‌سیان به ناوه‌كانی “سیاوه‌ش شیرزاد” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ ، “عێرفان عه‌لیزاده”، “عه‌لی عه‌باسی” و “زه‌هرا مورادی”، به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی به‌شداری كردنیان له ڕه‌وت ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه گیانیان به‌ختكردووه. شایانی باسه به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ١٢ گیانبه‌ختكردووه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ریان و هه‌روه‌ها ڕژیم ناچاریانی كردووه بڕێكی زۆری پاره وه‌كوو باج به حكومه‌ت په‌رداخت بكه‌ن.
