به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ٤٠٠ هاووڵاتی و به‌شداربووی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاری مه‌شه‌هه‌د، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاماری گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره، سه‌ره‌تا له لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه بڵاو كرانه‌وه، به‌ڵام دواتر نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه ئه‌م ئاماره ڕه‌ت كرایه‌وه، به‌ڵكوو جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه گیانیان له ده‌ستداوه، تێكده‌رانی كۆمه‌ڵگا بوون. شایانی باسه به هۆی به‌رده‌وامی داخرانی هێڵی ئینته‌رنێتی جیهانی له ئێران و كوردستان، هێشتا ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی ناڕازیان پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و به درووستی ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵك ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
